نێچیرڤان بارزانی بۆ حکومەتی ئەڵمانیا: پێكەوە شكستی یەكجاریی داعش مسۆگەر دەكەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دوای ئەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا کە هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی تر لە عێراق و هەرێمی کوردستان بهێڵێتەوە، سەرۆکی هەرێم سوپاسی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند هێشتا لەبەردەم هەڕەشەیەكی هاوبەشدان و شكستی یەكجاریی داعش مسۆگەر دەكەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم پەیامێکی ئاراستەی پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند، "سوپاسی خۆم بۆ حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەنێرم بۆ درێژكردنەوەی ماوەی ئەركی هێزەكانیان لە عێراقدا. ئێمە هێشتا لەبەردەم هەڕەشەیەكی هاوبەشداین و پێكەوە شكستی یەكجاریی داعش مسۆگەر دەكەین." 

ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی ئەڵمانیا بەزۆرینەی دەنگ مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ ساڵێکی تر درێژ کردەوە واتە تا 31ی تشرینی یەکەمی 2024. 

ئەڵمانیا لەساڵی 2014ەوە بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نزیکەی 250 راوێژکاری سەربازی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە کە گرنگترین ئەرکەکانیان بریتین لە راهێنان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقو یارمەتیدانی حکومەتی هەرێم بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار