نەرمین مەعروف: یەکشەممە دەست بەناردنی 700 ملیارە دینارەکە دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی یەکێتی رایگەیاند، 700 ملیار دینارەکەی بەغدا لە هەفتەی داهاتوودا دەگاتە هەرێمی کوردستان و هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنیدا نییە. 

د.نەرمین مەعروف بە میدیای حزبکەی راگەیاندووە، "ھیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی 700 ملیارەکە نییە و پێدەچێت لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە ناردنی بکرێت، ئەگەر پارەی پێویست لە بانکەکان ھەبێت."

ئەمە دووەم قەرزی 700 ملیار دینارییە کە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراق وەریدەگرێت و بڕیارە بۆ مووچەی مانگی هەشت خەرج بکرێت. 

قسەکانی پەرلەمانتارەکەی یەکیتی دوای ئەوە دێت کە دوێنێ شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کیشەی مووچەخۆرانی هەرێم بەیەکجاری چارەسەر بکرێت و هیچ رێگرییەک نییە بۆ ناردنی  700 ملیار دینارەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار