دادگاییکردنی بکوژانی پێنج ھاوڵاتییەکەی دھۆک دواخرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ  (هەینی 20ـی تشرینی یەکەم 2023 )، لە دادگای مێردینی باکووری کوردستان، دووەم  دانیشتنی دادگاییكردنی بکوژانی رووداوەکەی شارۆچکەی نسێبین بەرێوەچوو.

نەجم عەبدوڵا کەسوکاری قوربانییەکان بە میدیاکانی راگەیاند، بەھۆی ئەوەی ھەندێک زانیاری نوێ ھاتووەتە کەیسەکەوە و چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئاشکرا کراون، دادگایی بکوژانی ئەو دوو خێزانە کوردەی خەڵکی دھۆک کە لە تورکیا کوژران، بۆ ناوەڕاستی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داھاتوو دواخرا.

بە گوێرەی وتەی خێزانی قوربانیانی ڕوداوەکە دانیشتنی دادگا لە کاتژمێر 9:00ـی سەر لە بەیانی ئه‌مڕۆ لە دادگای مێردین بە ئامادەبوونی بکوژان کە دوو تاوانبارن، بەرێوه‌چوو دەشڵێن، لەسەر داوای پارێزەران، دادگا دانیشتنه‌كه‌ی بۆ 20ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دواخست.

رووداوەکە لە ١٩ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لە شارۆچکەی نسێبین سەر بە پارێزگای مێردین لە باکوری کوردستان روویدا کە تێیدا، پێنج ھاووڵاتی شاری دھۆک لە ئۆتۆمبێلێکدا لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژران، کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشی چووبوونە تورکیا.

لەدوای رووداوەکە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد  کە بە گوێرەی زانیارییەکانیان دووانیان تاوانباری سەرەکین و سێی دیکەش هاوکارن .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار