مەسرور بارزانی داوایەک ئاراستەی باڵیۆز و کونسوڵی وڵاتان دەکات

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەسرور بارزانی لە بۆنەیەکی تایبەتدا لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵی گشتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە و داوایکرد "کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور و رێزگرتن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێن."

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردەی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە لە ئێوارەخوانێکی تایبەت بەبۆنەی جەژنەکانی لەدایکبونی مەسیح و سەری ساڵ.

سەرۆکی حکومەت لە وتارێکدا لە ئێوارەخوانەکەدا پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵی لە باڵیۆز و کونسوڵەکان کردووە و هیوای ساڵێکی "پڕ لە شادی و سەرکەوتن"ی بۆ خواستوون.

مەسرور بارزانی دەڵێت لە وتارەکەدا "ئاماژەمان بە شەڕو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و نیگەرانی و خەمگینی خۆمان بۆ گیان لە دەستدانی قوربانییانی سڤیل دەربڕی و جەختمان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و بە شێوازێکی ئاشتییانە کردەوە، داواشمان کرد کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێن."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار