دوای دوو رۆژ ئەو پاسەوانەی دزییەکی لە خوێندگایەکی دهۆک ئاشکرا کرد ئازادکرا و کوڕەکەی دەستگیرکرا
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای 48 کاتژمێر ئەو پاسەوانەی دزینی نەوتی لە خوێندنگایەکی دهۆک ئاشکراکرد، ئازاد کرا بەڵام کورەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
دوای دوو رۆژ لەدەستگیرگردنی سەگڤان یونس سەلیم، ئەو پاسەوانەی دزینی نەوتی لەلایەن بەڕێوبەرێکی خوێندنگایەکی دهۆک ئاشکرا کرد، ئازاد کرا، بەڵام هەر دواتر کوڕەکەی دەستگیرکرا.
سەگاڤن یونس پێشتر قسەی بۆ هاوڵاتی کردووە و ئەوەی ئاشکرا کرد رووداوەکە دوو جار رویداوە و لە جارێکیان هەڕەشەی لێکراوە و لە کوڕەکەشی دراوە. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی رووداوی دزییەکە نێوانیان چەند ساڵێکە.
سەرچاوەیەکی تایبەت کە ئاگاداری دۆسیەکەیە بەهاوڵاتی راگەیاند، "ئەمڕۆ سەگڤان یونس، ئەو پاسەوانەی دزینی نەوت لەیەکێک لەخوێندنگایەکانی ئاشکرایکرد ئازاد کرا، بەڵام شتی سەیر ئەوەیە هەر لەگەڵ ئازادکردنی کورەکەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا.
سەگڤان یونس سەلیم، لەدایکبووی1967 لەساڵی 2002 دامەزراوە. یەکەمجار لەخوێندنگای جگەرخوێن دەست بەکاربووە، دوای ئاشکراکردنی دزییەکە لەخوێندنگای هەڵات دەگۆازریتەوە بۆ خوێندنگای "کەزان"ی کچان.
بەوتەی سەرچاوەیەك بۆ هاوڵاتی، رۆژی چوارشەممەی رابردوو سەگڤان یونس لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی دهۆكەوە دەستگیركرا و هۆكاری دەستگیركردنەكەشی پەیوەندی بەو دۆسیەی دزینی نەوتەوە هەیە لەكاتێكدا پێشتر چووەتە پەروەردەی دهۆك و پێیان ڕاگەیاندبوو دۆسیەكەی چارەسەر بووە.
وێنەی کوڕەکەی سەگڤان یونس:

