کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کۆبونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێکرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سیاسەتی گومرگ و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنورییەکان.

وەزارەتی دارایی دەڵێت ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2023، کۆبونەوەکە لە شاری بەغدا دەستپێکرد کە تێیدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ئامادەن، شاندی باڵای حکومەتی عێراقیش بە سەرۆکایەتی محەممەد تەمیمی، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان بەشدارن.

هاوکات ژمارەیەک وەزیری و بەرپرسی تری دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لە دانیشتنەکەدا بەشدارن کە بەپێی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم مەبەست لێی گفتوگۆکردنە لەسەر "پرسی سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوریەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردولاد" هەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار