یوسف کیلابی: بەڵێنتان پێدەدەین بەردەوام دەبین لە پرۆسەی گواستنەوەی مووچە بۆ بەغدا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مووچە لە هەرێمەوە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی چیتر "هاتنی مووچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵەکان." 

یوسف کیلابی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی ئاراستەی فەرمانبەرانی هەرێم بە زمانی کوردی کردووە و دەڵێت، "پەیمان دەدەین کە پارێزەی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێم دەبین، ئێمە دەمانەوێت بە پشتیوانی خوای گەورە و پاشان ئێوەی ئازیز مووچەکانتان ببەستینەوە بە حکومەتی عێراق، بۆ ئەوەی چیتر هاتنی مووچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵەکان لە هەرێم، نەک ئەوەی ئەوانەی دەیانەوێت پارە بە قەرز پەیدا بکەن بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم و ئێوەی مووچەخۆریش حەق و مافتان بفەوتێت."

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەڵێنی خۆی دووپات کردەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم کە بەردەوام دەبن لە پرۆسەی گواستنەوەی مووچە بۆ سەر حکومەتی فیدڕاڵی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار