زارا محەممەدی و هاوڕێکانی سزای 55 ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێندرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، هەشت ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی- کەلتووری نۆژین لە شاری سنە، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە دادگایی کراون و بە گشتی 55 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەو چالاکە مەدەنی و کەلتووریانە بە تاوانی وتنەوەی وانەی کوردی دادگایی کراون و سزا دراون. 
ئەو هەشت ئەندامەی ئەنجومەنی ئەدەبی نۆژین کە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە بریتین لە:
زارا محەمەدی، 10 ساڵ
سەیوان ئیبراهیمی، 12 ساڵ
سروە پوورمحەمەدی، 10 ساڵ
ئیدریس مینبەری، 11 ساڵ
ئازاد عەباسی، حەوت ساڵ
سیروان ئیبراهیمی، سێ ساڵ
ڤاران محەممەد نەژاد، یەك ساڵ، هەڵپەسێردراو
سروە رەحمانی، یەك ساڵ، هەڵپەسێردراو.
ئەنجومەنی ئەدەبی نۆژین، ئەنجومەنێکە لە بواری کەلتووری- کۆمەڵایەتی کار دەکات و لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە لاوان و تازەلاوانی شاری سنە و دەورووبەری لە لایەن ئەم ئەنجومەنەوە فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی کراون.
لە ئێران جگە لە زمانی فارسی، رێگە بە خوێندنی هیچکام  لەزمانی نەتەوەکانی دیكە نادرێت لە خوێندنگەكان، بەڵام لەکوردستان ئەنجومەنە کەلتووری و ئەدەبییەکان بوون بە شوێنێک کە خەڵک لەو شوێنانەوە فێری نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار