لە رووداوێکی تەقەکردندا لە راپەڕین دوو کەس گیانیان لەدەستدا
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ناحیەی چوارقوڕنە شەڕ لە نێوان دو لایەندا دروستبوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکە برینداربوە، دوای ئەوەی بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە ئاگادار کرانەوە لە ڕوداوێکی تەقە کردن کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە نێوان دو لایەنەوە ڕویداوە و بەو هۆیە کەسێك دەست بەجێ گیانی لە دەست داوە.
لە رووداوەکەدا، کەسێکی دیکەش بریندار بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە خۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەوەشخراوەتەڕو هەردوو کوژراوەکە هەریەکەیان لە لایەنێکی رووداوەکەوەن. دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە دادپزیشکی رانیە، تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان کرانەوە و بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

