هه‌سه‌ده ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی سیخوڕی تورکیای راگه‌یاند
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەکانی سوریای دیموکرات “هه‌سه‌ده” ده‌ستگیركردنی تۆڕێکی سیخوڕییان له شاری مه‌نبیج راگه‌یاند کە پێکهاتبوون لە چوار کەس و کاریان بۆ هەواڵگری تورکیا ده‌كرد.
ئەمڕۆ هەینی “هه‌سه‌ده” لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تۆڕێکی سیخوڕیان ده‌ستگیركردووه کە پێکهاتبوون لە چوار کەس و کار بۆ هەواڵگری تورکیا كردووه هه‌روه‌ها به‌شداربوونه لە كرده‌ی بە ئامانجگرتنی ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی سەربازی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان و هاوڕێکانی لە 15ی ئەیلول.
ناوەندی میدیایی هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕووده‌ستگیركراوه‌كان دانیان بەوەدا ناوە کە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی هەواڵگری تورکیا دەستیان له‌م كرده‌یه‌دا هه‌بووه و دەشڵێت، دواتر دانپێدانانی ئه‌م تۆڕه سیخوڕه لە ڤیدیۆیەکدا بڵاودەکاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
