بەرپرسێکی پارتی لە کەرکوک : کەمال کەرکوکی هۆکاری دروستنەبوونی یەک لیستی کورد بوو
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک، کەمال کەرکوکی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک - گەرمیانی پارتی بە هۆکاری تێکدانی یەکڕیزی کورد و دروست نەبوونی یەک لیستی لەو پارێزگایە تۆمەتبار دەکات.
فەهمی فایەق، کارگێڕی لقی کەرکوکی پارتی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی و 10 کارگێڕ لق ئامادەبون بۆ یەک لیستی حزبە کوردییەکان و یەکێتیش نەرمی نواند، 13 حزبی کوردستانیش ئامادەیی خۆیان بۆ یەک لیستی نیشاندا، گەر لیستەکە یەکێتی و پارتی پێکەوە تێدا بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام کەمال کەرکوکی حەزی بە یەک لیستی نەبو، گوایە یەکێتی 16 ی ئۆکتۆبەری ئەنجامداوە و دەنگ ناهێنێت، بە هەڵە خوێندنەوەی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد.
فەهمی فایەق لە ئەنجامی دەنگەکانی کورد لە کەرکوک نیگەرانە و دەڵێت، "گەر کورد یەک لیستی هەبووایە، ڕەنگە 9 کورسیمان ببردایەتەوە. فرە لیستی و پەرتەوازەیی هەڵەیەکی گەورەبوو.هەڵەکەش لە کەمال کەرکوکی بوو، ئەگینا یەکێتی نەرمی نواند."
فەهمی فایەق ئاماژەی بەوەشکرد، کەمال کەرکوکی دەبوایە لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆی بکردایە و دواتر بیگوتایە لەبەر ئەم هۆکارانە ناچینە لیستێکەوە لەگەڵیان، نەک بە بێ گفتوگۆ و دانیشتن یەک لیستی ڕەتبکاتەوە.
گوێرەی کارگێڕەکەی پارتی لە کەرکوک، مەکتەبی سیاسی پارتی ئێستا لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە دەرەنجامەکان و وەرگرتنی سکاڵای"زۆری" کادیرانی.
رۆژی 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەچوو، تێكڕای ژمارەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەو 15 پارێزگایەی هەڵبژاردنی تێدا كرا 285 كورسییە؛ 75 كورسی كۆتای ژنن، 10 كۆتای پێكهاتەكانی كریستیان، كوردی شەبەك، كوردی ئێزدی، كوردی فەیلی و سائیبەی مەندایین.

