ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا لە هەرێم بۆ ٦ سەرباز بەرزبۆوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند؛ ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی سوپای توركیا له هه‌رێمی كوردستان بۆ شه‌ش سه‌رباز به‌رزبوه‌ته‌وه.
دوێنێ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی سێ سه‌رباز و برینداربونی چوار سه‌ربازی دیكه‌ی سوپاكه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-قوفڵ راگه‌یاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەش ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیێندراوێکی دیکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سێ لە چوار سەربازە بریندارەکانیش گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی گەیشتە شەش سەرباز.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، وێنە و ناسنامەی سەربازە کوژراوەکانی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە: رەمەزان گونای، محەممەد سەرینکان، ئیسماعیل یازیجی، چاغاتای ئەرەنئۆغڵو، یاسین کاراجا و ئێمرە تاشکین؛ هەروەها سەربازێکیش بریندارە و لە چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی سەربازی لە ئەنقەرە چارەسەر وەردەگرێت.

