پۆلیسی کەرکوک زانیاری لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی کاندیدێکی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی پارێزگای كەركوك زانیاری لەسەر هەوڵی تیرۆركردنی یەكێك لە كاندیدە دەرچووەكانی كەركوك دەکات و دەڵێت راست نیە وئۆتۆمبێلەكە هی هاوڕێیەكى بووەو كەسیشی تیا نەبووە
بهگوێرهى ڕونکردنەوەیەکى فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک ئاماژه بهوهكراوه، لەهەندێک پێگەی سۆشیال میدیا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە هەوڵی تیرۆرکردنی یەکێک لەکاندیدە دەرچوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دراوە کە ئەو هەواڵە ڕاست نییە.
دهشڵێت، "ئەو ئۆتۆمبێلەی گولەی بەرکەوتون، هی یەکێک لەهاوڕێکانی ئەو کاندیدەیەو کەسیش لەناو ئۆتۆمبێلەکە نەبوە".
هاوکات داواش لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات خۆیان بە دوور بگرن لەو جۆرە هەواڵە ناڕاستانە.
ئەم ڕونکردنەوەیهى پۆلیسی کەرکوک دوای ئەوەدێت د. ئەحمەد کەرکوکی کاندیدی دەرچوی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، شهوى ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، هەوڵی تیرۆرکردنى دراوە.

