کوێستان محەممەد ڕەتی دەکاتەوە چاكسازیی ژنان بۆ کاری نەشیاو بەکارهێنرابێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و لێدوانانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له بردنی ژن له چاكسازییه‌كان ده‌كات بۆ كاری له‌شفرۆشی و ده‌ڵێت: بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره لێدوانانه زیانه بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی.
ئەمڕۆ شەممە13ـی کانوونی یەکەمی 2023، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی، کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وتی: "بەدواداچوون بۆ رەوشی سزادراوەکانی چاکسازی کراوە، ناهێڵین هیچ کەسێک تۆمەتیان بۆ دروست بکات، ئەمە کارێکە ئاشتی کۆمەڵایەتی تێكدەدات".
وەزیری کار وتیشی، لە سایتێک زانیاری نادروست لەبارەی کەیسێک بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت "ئەو سایتە سزای یاسایی توندی لەسەرە، کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە، بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، داوامان لە بەڕێوەبەرەکانمان کرد لەو کەسە و سایتە خۆش بن کە ئەو زانیارییانەیان بڵاوکردووەتەوە".
كوێستان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی دژی ئازادی راده‌ربڕینه و ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ی كراوه ئازادی راده‌ربڕین نییه به‌ڵكو؛ ته‌شهیره و تۆمه‌ته و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تییه جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی گه‌ر ئه‌و قسه و ته‌شهیرانه ئاڕاسته‌ی خۆی بكرانایه وه‌ڵامی نه‌ده‌بو، به‌ڵام به وته‌ی خۆی ئه‌و به‌رپرسیاره له 263 سزادرا و گه‌ر كه‌رامه‌تیان نه‌پارێزێت ئه‌وا ناتوانێت وه‌زیریان بێت.
هه‌روه‌ك باسی له لێدوانه كرد كه له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه و وتی: له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی ساڵی 1999 ده‌كرێت و له‌و ساڵه‌دا چاكسازی بونی نه‌بوه، جگه له‌وه باس له چاكسازی گه‌وران ده‌كات كه ئه‌و به‌شه ته‌نها تایبه‌ته به پیاو و ژنی تێدا نییه.
ئەو وەزیرە وتیشی، "هەر کەسێک بیسەلمێنێت ژنێک یان کچێک لەچاکسازی ژنان لەسەردەمی دەسەڵاتی من، بۆ کاری بەدڕەوشتی‌و لەشفرۆشی برابێتە دەرەوە، من بەبەر چاوی ئێوەوە دەستلەکاردەکێشمەوە".
هەروەها باسی لەوەشکرد، بەهۆی بڵاوبونەوەی ئەو تۆمەتانەوە فشارێکی زۆر لەسەر چاکسازی ژنانە لە لایەن سزادراوان و خێزانەکانیانەوە هاوکات کارمەندانی چاکسازی هەڕەشەی بایکۆت کردن و مان گرتن دەکەن.

