شەڕ لەنێوان پەكەكە و توركیا لەناحیەیەكی پارێزگای دهۆك لەهەرێمی كوردستان ڕوویدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
شەڕ لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا لەناحیەی دێرەلوك سەر بە پارێزگای دهۆك لەهەرێمی كوردستان ڕوویدا و هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی شەڕەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام چەند ماڵێك بەهۆی شەڕەكەوە فیشەك بەر چەند ماڵێك كەوتوون.
بەپێی زانیاریەكان بەهۆی شەڕی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی سوپای تورکیا لە سنووری گوندی سەرگەلیی سەر بە ناحیەی دێرەلووک لە سنووری پارێزگای دهۆک   ژمارەیەک فیشەك بەر دەرگا، دیوار و پەنجەرەی چەند ماڵێک کەوتوون. 
 لەدوای شەڕەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەردەوام بەسەر ئاسمانی گوندەکەدا دەسووڕێنەوە و ترس و دڵەڕاوکێیان لای هاوڵاتیان دروستکردووە.
 ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە، تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار