ئەو كەسەی هێرشیكردە سەر گەنجێكی كورد لەكەركوك، دەستگیركرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند ئەو كەسەی دەستگیر كردووە كە هێرشی كردبووە سەر گەنجێكی كوردی كەركوك لەكاتی ئاهەنگی هەڵبژاردنەكاندا.
لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی كەركوكدا هاتووە: تۆمەتباری سەرەكی روداوی دەستدرێژیكردنە سەر هاووڵاتییەك لە نزیك بینای قایمقامیەت دەستگیركرا.
پۆلیسی كەركوك ئەوەشی خستووەتەڕوو: بە سەرپەرشتی لیوا كاوە غەریب فەرماندەی پۆلیس توانرا ئەو كەسە دەستگیر بكەن كە هێرشی كردبووە سەر گەنجە كوردەكەی كەركوك، لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكات كە هەوڵی چاندنی ناتەبایی لە نێوان پێكهاتەكانی پارێزگای كەركوك بدات.
پۆلیسی كەركوك ئەوەشی خستووەتەڕوو: گەنجێكی كورد بە ناوی عەبدوڵا محەمەد تەمەن 23 ساڵ، دوای تۆماركردنی سكاڵا لیژنەیەكی تایبەت بەو ڕووداوە پێكهێنرا و ئەمڕۆش تاوانباری سەرەكی دەستگیر كرا.

بابهتی پهیوهندیدار
