نرخی بەنزین دادەبەزێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی بەنزیخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە نرخی هەر لیترێک بەنزین و نەوتی سپی بە بڕی 25 دینار دادەبەزێت.
بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزیخانەکانی سلێمانی راگەیاند، لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەنزیخانەکانی شاری سلێمانی نرخی هەر لیترە بەنزینێک بە بڕی 25 دینار دادەبەزێت.
وتیشى:"له‌گه‌ڵ دابه‌زینى سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزیندا، نه‌وتى سپى بازرگان‌یش به‌هه‌مانشێوه 25 دینار داده‌به‌زێت".
وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى هۆكاره‌كه‌شى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "له‌ئێستادا له‌كۆگاكانى سوته‌مه‌نى (ساحه) سوته‌مه‌نى زۆره‌و خواستیش كه‌مه له‌سه‌رى، هاوكات ئه‌و نه‌وته‌ش كه حكومه‌ت دابه‌شیكردوه له‌گه‌ڵ دابه‌زینى به‌هاى دۆلار، وایكردوه نرخى نه‌وتیش داببه‌زێت".
نرخی ئێستای بەنزین لە سلێمانی:
نۆرماڵ 925
محسن 1150
سوپەر 1300

