ژمارەی شەهیدەکانی هێرشەکانی ئەمڕۆی ڕۆژئاوا بەرزبۆوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا چوار هاوڵاتی شەهیدبوون و نزیکەی نۆ کەسیش بریندار بوون و چاوەڕواندەکرێت ژمارەیان زیاد بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتژمێرەکانی پێش نیوەڕۆوە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ژێرخانی ئابوری ڕۆژئاوا دەستپێکردوو زیاتر لە شەش ناوچەی جیاوازی بە ئامانجگرت لە ئەنجامی بۆردومانەکانیش ژامارەیەکی زۆر هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و بریندار بوون هاوکات چاوەڕواندەکرێت ژمارەیان بەرزبێتەوە، لە هەمانکاتدا ئاژانسی تورکیا ڕایگەیاندووە لە هێرشەکانی ئەمڕۆیاندا ٢٦ کاسیان بە ئامانجگرتووە.

 لە ئێستادا چوار هاوڵاتی کە خەڵکی سڤیلن و کارمەندی ئەو کارگە و چاپەمەنییانەن بە ئامانجگیراوە گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی ٩ کەسیش بریندار بوون و چاوەڕواندەکرێت ژمارەیان بەرزبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە ١٥ هێرشی جۆراو جۆر کراوەو ئەو ناوچانەی هێرشیانکراوەتە سەر لە ڕۆژئاوای کوردستان بریتین لە:

١- قامیشلۆ

٢- عامودا

٣- ترباسپی

٤- کۆبانێ

٥- ڕیگای ئێم فۆر

٦- شێراوا عەفرین

هاوکات هەر لەناو قامیشلۆشدا هێرشکراوەتە سەر زیاتر لە ٦ کارگەو سەنتەر و چاپخانەو دامودەزگای جیاواز:

١- ناوەندی کشتوکاڵی جەزیرە

٢- چاپخانەی سیماڤ پرێس

٣- کارگەی ئێم و عەلەفی جەزیرە

٤- وێستگەی شەمەندنەفەر

٥- سەنتەری کاروباری گشتی لە گەڕەکی عەلایە

٦- سەنتەری بەرگدروی مەیسەلیە

 

وێنەی یەکێک لە شەهیدەکانی ئەمڕۆی بۆردومانەکانی تورکیا لە قامیشلۆ

 بێریڤان زوبێری تەمەن ٣٠ ساڵ  کارمەندی چاپخانەی سیماڤ لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە شەهید بوو

 

هاوکات لە ئێستادا خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی قامیشلۆ دژی ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان دەستی پێکردووە:

 

هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان چڕبونەوەی بە خۆوە بینی کاتێک دوای سێ ساڵ لەگفتوگۆو راگۆڕینەوە ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای كوردستان رۆژی 12-12-2023 لەشاری رەققە ئەنجوومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باكوورو رۆژهەڵاتی سووریا كۆبوونەوەی ژمارە 90ی خۆی ئەنجامداو  رێككەوتنی كۆمەڵایەتیی پەسەند كرد، كە لەلایەن لیژنەی بەرفراوان بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانێتییەكە پێشكەش كرا و ڕۆژئاوا بووە خاوەن دەستوری خۆی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار