گەنجێكی تری ئێزدی لەژێر دەستی داعش رزگاركرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی ڕایگەیاند، گەنجێكی تری ئێزدی تەمەن 19ساڵ لەژێر دەستی داعش رزگاركراوە وهەر ئەمرۆ بەكەسوكاری خۆی شادبووەتەوە.
خەیری بۆزانی، سەرپەرشتیاری دۆسیەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی بە هاوڵاتی وت: ئەوگەنجە تەمەنی 19ساڵە، خەڵكی كۆمەڵگای سیبا شێخ خدرە سەر بەقەزای شنگال، ئەمرۆ بەكەسوكاری خۆی شاد دەبێتەوە ئەوەش دوای زیاتر لە نۆ ساڵ مانەوە لەژێر دەستی داعش.
لەكۆی شەش هەزار 417 رفێنراوی ئێزدی ، تاوەكو ئێستا سێ هەزار 576 كەس رزگاركراون، سەرووی دوو هەزار كەسی تر تا ئێستا چارەنوسیان دیارنیە.

بابهتی پهیوهندیدار
