مامۆستایانی ناڕازیی دوای سەری ساڵ سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
 وا بڕیارە دوای سەری ساڵ مامۆستایانی ناڕازی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە و داواكاریەكانیانی پێ بدەن.
دڵشاد میرانی ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بەهاوڵاتی وت: بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقەوە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سوودانی دواكەوت.
وتیشی: بەهۆی هەندێك كێشەوە كۆبوونەوەكان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی و عەممار حەكیم و محەمەد حەلبووسی بۆ جاری یەكەم دوا كەوت.
ئەندامەكەی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیی دەشڵێت: دواكەوتنی جاری دوویەم بەهۆی هاتنەپێشەوەی بانگەشە و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقەوە بوو.
میرانی باسی لەوەش كرد، بڕیار وایە دوای سەری ساڵ سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ ئەو سێ بەرپرسە كۆببنەوە و داواكارییەكانیان بگەیەنن.
 ١٠٠ ڕۆژ زیاترە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و شارۆچكەی كۆیە بەردەوامی هەیە، تا ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی هیچ داواكارییەكی مامۆستایانی ناڕازی نەداوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار