لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی ئاسمانی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی ئاسمانی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام فڕۆکەکە ئامانجی نەپێکاوە و کەوتوەتە خوارەوە.

گروپێکی چەکداری سەر بە "المقاومة الاسلامیة فی العراق" لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیان کردوەتە سەر بنکەی هێزە ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

بە گوێرەی زانیارییەکان درۆنەکە بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر ئاراستە کراوە، بەڵام بەرلەوەی بگاتە ئامانجەکەی لە نزیک گوندی ئاشۆکان، لە باکووری فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتووەتە خوارەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی (25)ی ئەم مانگەش جارێکی تر هەمان گروپ لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیان کردە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز برینداربون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار