ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ڕاگەیەندرا

بەپێی ئەنجامەكە كورد لەكەركوك حەوت كورسی بەدەستهێناوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبەغدا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقی ڕاگەیاند، كە 18 ی ئەم مانگە لە 15 پارێزگا بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەنجامەكانی كۆمسیۆن، كورد لە كەركوك حەوت كورسی بەدەستهێناوە، پێنج كورسی بۆ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و دوو كورسیش بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوكات لیستە عەرەبی و توركمانیەكان هەشت كورسییان هێناوە و مەسیحیەكانیش یەك كورسی.
هاوكات بەپێی ئەنجامی كۆتایی كۆمسیۆنی عێراق، لەپارێزگای نەینەوا، پارتی چوار كورسی بەدەستهێناوە و یەكێتیش دوو كورسی، لەپارێزگای دیالەش لەلایەن كوردیەكان تەنها یەكێتی توانیویەتی كورسییەك بەدەست بهێنێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار