حكومه‌تی هه‌رێم: هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیل لە كوردستان بونی نییە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەواڵی هەبوونی بارەگای ئیسرائیلی لە هەرێمی کوردستان دوورە لە راستییەوە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: هێزێکی لە یاسا دەرچو رایگەیاندوە، لە رێگەی درۆنەوە بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە هەولێر بۆردومانکردوە، ئەم هەواڵانەی ئەم گروپ و هێزە نایاساییانە بێ بنەمان و دورن لە راستییەوە و هیچ بارەگا و بنکەیەکی ئیسرائیل لەهەرێمدا بونی نییە.

وتیشی: بە ئامانجگرتنی هەولێر هەرجارەی بە بیانوێک تەنیا سەرلێشێواویی ئەم گروپانە دەردەخات و کارێکی ترسنۆکانە و تیرۆریستییە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار