گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی شارباژێڕ بۆردوومان کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمشەو گوندی گەڵاڵەی سەر بە شارەدێی شارباژێڕ، لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردوومان کرا و بەگوێرەی زانیارییەکان، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەمشەو دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەی کرد و بەپێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکە کیلۆمەترێک لە دووریی گوندەکەوە بووە و لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بووە ئەنجام دراوە.

گوندی گەڵاڵە سەر شارەدێی شارباژێڕە کە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ماوەت لە سلێمانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار