رێکخراوی هەنگاو: تەنها لە 2023 دا لە ئێران 332 کۆڵبەر بونەتە قوربانی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی، کوژرانی کۆڵبەرەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ٤١ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و لانی کەم ٢٩٢ کۆڵبەر بریندارکراون.

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماری ساڵانەی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوەو بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم ساڵ٣٣٢ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکانی پارێزگاکانی سنە، ورمێ و کرماشان بوونەتە قوربانی، کە لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٨٦% بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاراستنی سنوور بوون

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە کۆی ئەو کۆڵبەرانەی کە بوونەتە قوربانی ٨٦.٥% (٢٧ کوژراو و ٢٥٨ بریندار) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی  ئێران کوژراون و یان بریندارکراون و باقی حاڵەتەکان بەهۆی تەقینەوەی مین و ڕووداوی سروشتی وەکوو ڕەنووو هەرەسی بەفر و ڕق بردنەوە و … هتد بووە.

هەروەها، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ٢٥ منداڵی کۆڵبەریش لە ساڵی پێشوودا بریندارکراون.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوەدا هاتووە کە زیاترین ئاماری کۆڵبەرانی قوربانی کە دەبێت بە ١٧٩ حاڵەت لە پارێزگای سنە بووە و دوای ئەو لە پارێزگای کرماشان کە ١٣٨ کۆڵبەر کوژراون یان بریندارکراون.

کۆڵبەرەکان مێرمنداڵ و منداڵانیشیان تێدان، کە لەسەر سنوورەکان بارێکی زیاتر لە ئەندازەی خۆیان هەڵگرتووە بۆئەوەی بژێویی خۆیان و خێزانەکانیانی پەیدا بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار