داخستنی فرۆکەخانەی سلێمانی و بۆردومانەکانی تورکیا ڕێژەی گەشتکردنی بۆ تورکیا کەمکردۆتەوە

هاوڵاتیەک دەڵێت" لەم کاتەدا گەشتکردن وەک ئەوەیە " بەدەستی خۆمان ئابوری ئەو وڵاتە ببوژێنینەوە کە بۆردومانمان دەکات"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەشێک لە کۆمپانیا گەشتیاریەکانی سلێمانی دەڵێن بەهۆی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا ڕێژەی گەشتیاریەکانیان بۆ تورکیا بەڕێژەیەکی " بەرچاو" بۆ پشوی سەری ساڵ کەمی کردووە، هاوڵاتیانیش دەڵین" بەهۆی بۆردومانەکان پێویستە بایکۆتی تورکیا بکەین."

کۆمپانیای سلێمانی تراڤڵ یەکێکە لە کۆماپانیا گەشتیاریەکان و لە لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی لەبارەی کەمی گەشتەکانەوە دەڵێت " بەهۆی داخستنی فرۆکەخانەی سلێمانی بەرووی تورکیادا گەشتیارەکانیان بە نزیکەی ٦٠٪ کەمی کردووە، لەبەرامبەردا گەشتەکانیان بۆ دوبەی و لوبنان زیادی کردووە".

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەهۆی تەقینەوەیەک لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ئەنقەرە کە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامیدا، بۆردومانەکان لەسەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان لە لایەن تورکیاوە بەچڕی بەردەوامە و دەیان کەس گیانیان لەدەست داوە، سەدان گوند و ناوچەی هەرێمی کوردستان، ژێرخانی ئابوری و شوێنی مەدەنی لە رۆژئاوا کراونەتە ئامانجی درۆنەکانی تورکیا.

بەشیک لە هاوڵاتیان لەبەرامبەر ئەم بۆردومانە چڕانەی تورکیا ديڵێن بایکۆتکردن" هەڵوێستیکی نەتەوەییە" و کاریگەری دەبێت.

شاهید کوردستانی گەنجێکی شاری سلێمانیە و بەردەوام لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە زانیاری لەبارەی مێژووی کورد و کەسایەتیە گەورەکانی مێژووی کورد بڵاو دەکاتەوە، ئەو دەڵێت" چارەسەرەکە نەوەتە سازیە،دروستبوونی کۆدەنگی ئاوایە، ئەستەمە  لەدەرەوەی دەوڵەتیش کۆدەنگی دروست نابێت، کێشەکە ئەوەیە کە تاکەکان خۆیان بە هاوچارەنوسساز نازانن، تاکەکان ناپەیوەستن بەیەکەوە، ئەمەش پاشاگەردانی دروست دەکات... ئەوەی سود بە تورکیا و ئێران و عێراقیش دەگەێنێت نەبوونی نەتەوەسازیە، پێی وایە جینۆسایدی دەرسیم بەسەر ئەمدا نەهاتووە و خۆی بەکوردستانی نازانێت". 

هاوکات سەرکاو محەمەد  کوردێکی تاراوگەیە دەڵێت" ئەگەر یەکگرتوویی و ئینتیمایی نەتەوەییمان هەبێت دەتوانین کاریگەریمان دەبێت، ڕاستە پەرتەوازەیی حزبەکان کاریگەری هەبووە، بەڵام پێویستە ئێمە لەبەرامبەر ئەم سنوربەزانەی خاکەکانمان بێدەنگ نەبین، دەشڵێت لەم کاتەدا گەشتکردن وەک ئەوەیە " بەدەستی خۆمان ئابوری ئەو وڵاتە ببوژێنینەوە وبۆردومانمان بکات" 

تورکیا  لە ٣/٤/٢٠٢٣ ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی فرۆکەخانەی سلێمانیدا داخستووە، دوای چەندین هەوڵی سیاسی و دیبلۆماسی بەڵام هێشتا گەشتەکان ئاسایی نەبوونەتەوە، بەڵکوو ماوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتی تورکیا بەڕووی فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ مانگی شەشی ساڵی داهاتوو دریژکراوەتەوە و هاوڵاتیانیش ناچارن لەڕێگەی فرۆکەخانەی کەرکوک و هەولێرەوە بۆ تورکیا گەشت بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار