ئیسرائیل لە رێگەی چەند موشەکێکەوە نوسینگەیەکی حەماسی لە بەیروت بە ئامانجگرت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ ساڵح عاروری جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لەگەڵ دوو سەركردەی كەتیبەكانی قەسام لە هێرشێكی ئیسرائیلدا لەبەیروت كوژران و ئەندامێکی نوسینگەی سیاسی حەماسیش رایگەیاند،" تیرۆرکردنی سەرکردەکانی فەڵەستین لە ناوخۆی وڵاتەکە یان لە دەرەوە نابێتە هۆی شکاندنی ئیرادە و خۆراگری گەلی فەڵەستین."
کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە رێگەی چەند موشەکێکەوە نوسینگەیەکی حەماسی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بە ئامانجگرت.
عزەت رەشق ئەندامی نوسینگەی سیاسی حەماس لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو کردەوە ترسنۆکانەی ئیسرائیل دژی سەرکردە و سیمبولەکانی گەلی فەڵەستین لە ناوخۆی وڵاتەکە و دەرەوەی ئەنجامی دەدات، نابێتە هۆی شکاندنی ئیرادە و خۆڕاگری گەلی فەڵەستین و رێگریکردن لە بەرخۆدان.
هەروەها كهمێك پیش ئێستا، میدیا عهرهبییهكان ئاماژهیان بۆ ئهوهكرد؛ بهپێی زانیارییهكان زیانێكی زۆر بهر ناوچهكه كهوتوه، تهندروستی بهیروتیش رایگهیاند: له روداوی تهقینهوهكهی بهیروتدا چوار كوژراو و ژمارهیهك برینداری لێكهوتوهتهوه.
لای خۆشیانهوه میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردهوه: لهناو نوسینگهكهی خۆیاندا له باشوری بهیروت، سێ بهرپرسی باڵای بزوتنهوهی حهماسیان به ئامانج گرتوه و ههرسێكیانیان كوشتوه.
هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت لەکاتێکدایە کە بڕیاربوو سبەی چوارشەممە، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حیزبوڵڵای لوبنان وتارێک پێشکەش بکات بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکاوە.
هاوکات نەسروڵا بڕیاریدا گوتارە بڕیارلێدراوەكەی سبەی دوابخات، دوای كوژرانی عاروری وەك میدیای لوبنانی بڵاویكردووەتەوە.
جێگەیباسە عاروری جێگری ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بوو، هەروەها یەکێک بوو لە دەستەی دامەزرێنەرانی کەتایبی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس و بە ئەندازیاری هێرشەكەی رۆژی 7ی ئۆكتۆبەری 2023ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دادەنرێت.

