هاوڵاتی لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی زانیاری لەبارەی هاتنی وەفدەكەی عێراق بۆ هەرێم ئاشكرادەكات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەوتەی سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتی، تائێستا ئەو وەفدەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق كە بڕیارە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن سەردانەكەیان ئەنجام نەداوە.

سەرچاوەكە وتیشی ئەو وەفدە جاروبار سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم كۆدەبنەوە و سەردانەكەشیان ئاساییە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەتیشیكردەوە ناردنی قەرزی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان لەسەر ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە وەستابێت و تەنها ڕاپۆرتی وردبینی خۆی لەبارەی خەرجی و داهاتی شەش مانگی كۆتایی ساڵی 2023 ی هەرێم ئامادە دەكات.

سەبارەت بە ناردنی قەرزی دیكەی 700 ملیاری بۆ هەرێمی كوردستان سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی ئاشكراكرد تائێستا دیارنییە عێراق هیچ بڕە پارەیەكی دیكە بۆ هەرێم دەنێرێت یاخود نا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار