کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆكى تیمى رۆژنامه‌وانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق راگه‌یاند، نووسراومان بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ كه‌ ناتوانین له‌ رۆژى 25ى شوباتى 2024دا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3ى كانونى دووه‌م، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ناتوانن له‌ 25ی (شوبات/2)ی 2024 سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاڕاسته‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی كردوه‌، رایگه‌یاندوه‌، ناتوانن هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لە 25ـی (شوبات/2)ی 2024 ئەنجام بدەن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی تەواونەکردنی رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنه‌كه‌.

هاوکات دانیشتی دادگای فیدراڵی بۆ 21ـی ئه‌م مانگه‌ دواخراوە و بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کورسی پێکهاتەکان، بۆیە ئەو ماوەیەی لەبەردەم کۆمیسیۆنە ناتوانێت ئامادەکاری پێویست بکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

کۆمسیۆن بە فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیان ئاگادارکردوەتەوە و داوایان کردووە بەڕێککەوتن وادەیەکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت.

پێشتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 25ـی (شوبات/2)ی 2024 دیاریكردبو بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ مانگی (ئایار/5)ی 2023یشدا به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك و سه‌رئه‌نجام به‌هۆی سكاڵایه‌كه‌وه‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا به‌ نایاسایبونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان.

وێنەیەک لە داواکەی کۆمسیۆن کە دەست هاوڵاتی کەوتووە:

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار