سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سەرکۆنەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری کرمان دەکەین
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی تەقینەوەکانی شاری کرمانی ئێرانی کرد، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەکی زۆر کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم کە ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ڕوداوی تەقینەوەکەی شاری کرمانی ئێران بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت،" سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه تيرۆرستييانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مڕۆ شارى كرمانيان له كۆمارى ئيسلاميى ئێران به ئامانج گرت و له ئه‌نجامدا به ده‌يان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون"
هەروەها دەڵێ "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌ركردايه‌تى و حكومه‌ت و گه‌لى دۆستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين."
دەقی بڵاوکراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم:
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى ته‌قينه‌وه‌كانى ئێران ده‌كات
سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و ته‌قينه‌وه تيرۆرستييانه ده‌كه‌ين كه ئه‌مڕۆ شارى كرمانيان له كۆمارى ئيسلاميى ئێران به ئامانج گرت و له ئه‌نجامدا به ده‌يان هاووڵاتيى ئێرانى گيانيان له ده‌ستدا و بريندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى دۆستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين. نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان 2024/1/3

