قائیمقامی قەزاى دەربەندیخان: به‌ڵێنی به‌رپرسان نه‌بوه به‌كردار

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌ركردنی كێشه‌كانی قه‌زاكه، قائیمقامی قەزاى دەربەندیخان رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ڵێنی به‌رپرسان نه‌بوه به‌كردار.
دوای نزیک بونه‌وه‌ی ساڵێک به‌سه‌ر خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی قه‌زای دەربەندیخان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، سڵێمان محەمەد، قائیمقامی قەزاكه رایگەیاند: سه‌ره‌تای ساڵی رابردو سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی قه‌زاكه كردوه، بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌زاكه كه یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی له ساڵی (2013) به‌ردی بناغه‌ی دانراوه و بڕیاربوه له ساڵی (2014) بچێته قۆناغی جێبه‌جێكردن، سه‌ردانی نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان‌مان له سلێمانی كرد، به‌ڵێنی پێداین به ته‌رخانكردنی بڕی (10) ملیۆن دۆلار و راسپاردنی كۆمپانیایه‌ك ده‌ست به‌كاره‌كان بكرێـه‌وه له‌پرۆژه‌كه‌دا.
سه‌باره‌ی به هۆكاری دواكه‌وتنی كاركردن له پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان وتیشی: به‌رپرسان به‌ڵێنیان به كۆمپانیای راسپردراو دراوه كه له سنوری پارێزگای سلێمانی زه‌وییه‌كی به‌بڕی (10) ملیۆن دۆلار پێبدرێت، به‌ڵام به‌ڵێنی به‌رپرسان بۆ چاره‌سه‌ی كێشه‌كانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان نه‌بوه به‌كردار و دیاره كۆمپانیاكه چاوه‌ڕێیه.
له‌سه‌ر ئاسانكارییه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قه‌زاكه، سڵێمان محەمەد سەعید، قائیمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه دراوه له (25) رۆژی داهاتودا بڕی چوار ملیۆن دۆلار ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی كۆمپانیای جێبه‌جێكار بۆ ئه‌وه‌ی له (2024/2/1) ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی بكات، هه‌روه‌ها بۆ راپه‌ڕاندنی كاره ئیدارییه‌كان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایمان كردوه و له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه ئاسانكاری بۆ كۆمپانیاكه كراوه كه ئێستا چه‌كێكی بانكی به بڕی چوار ملیۆن و (250) هه‌زار دۆلار ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه.
له‌سه‌ر كێشه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و گرفته‌كانی دیكه‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان راشیگه‌یاند: گرفتی سه‌ره‌كی كه‌رتی ته‌ندروستی له قه‌زاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره‌ساتی سروشتی به‌تایبه‌تی روداوی بومه‌له‌رزه‌كان كه له ساڵی (2017) رویدان، زیانێكی زۆری له دانیشتوان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان كه‌وتوه به تایبه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی، تا ئێستا بێجگه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تۆفیق، كه‌رتی ته‌ندروستی په‌كی كه‌وته و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و به‌ڵێنی به‌رپرسان نه‌بوه به‌كردار.

