نەوتە 50 هەزارییەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش
بەرێوەبەری دابەشکردنی نەوتی قەزاو ناحیەکان و ده‌وروبه‌ری شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕێک لەو نەوتەی کە حکوومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت گەیشتە هەرێمی کوردستان كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 50 هه‌زار دینار به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه، نەبەز فەقێ عەوڵا، بەرێوەبەری دابەشکردنی نەوتی قەزاو ناحیەکان و ده‌وروبه‌ری شاری هەولێر، ڕایگەیاند، بڕێک نەوتی حکوومەتی عێراق گەیشته هەرێمی کوردستان و بۆ دابەشکردنیشی چاوەڕوانی فەرمانی وەزیری سامانە سروشتیەکانین و ئه‌و نه‌وته بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به ٥٠ هەزار دینار دابه‌ش ده‌كرێت.
لەبارەی دابەشکردنی نەوتەکەوە(نه‌به‌ز فه‌قێ عه‌وڵا)ڕاشیگه‌یاند، سەرەتا له ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت. ُپێش هاتنی زستانی ئه‌مساڵ بڕێكی زۆر نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 100 هه‌زار دینار دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتییان كرا و بڕیاره دابه‌شكردنی نه‌وت به نرخی كه‌متر ده‌ست پێبكاته‌وه.
هاوکات هەر لەم بارەیەوە،
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و نه‌وته‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه به 50 هه‌زار بیداته هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌شی یه‌كه‌می گه‌یشتوه‌ته شاری هه‌ولێر و بڕیاریشه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار دابه‌ش بكرێت كه تا ئێستا نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتوه.
وتیشی: ئه‌و نه‌وته‌ی گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی كوردستان 50 ملیۆن لیتره و له‌و بڕه‌ش 16 ملیۆن لیتری بۆ شاری هه‌ولێره.

