ئەمساڵ 24 ڕۆژی بەفەرمی وەك پشوو دیاری كراوە
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی خشتەی ڕۆژمێری ئەمساڵ كە لە سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، ئەمساڵ 24 ڕۆژی بەفەرمی وەك پشوو دیاری كراوە.
بەپێی ڕۆژمێری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمساڵ 24 ڕۆژ پشووی فەرمی هەیە، لە مانگی یەك، یەكەمین ڕۆژ پشوو بووە، لە مانگی دوو كە دەكاتە شوبات هیچ پشوویەكی فەرمی نییە، لە مانگی ئادار شەش ڕۆژ پشووی فەرمی هەیە، بریتین لە پێنجی ئادار ڕۆژی راپەڕینی هەرێمی كوردستان، 11ـی ئادار ڕۆژی راگەیاندنی رێككەوتننامەی 11ـی ئاداری ساڵی 1970.
لە پشووەكانی مانگی ئادار ڕۆژی 14ـی ئادار پشووی فەرمییە كە ڕۆژی لە دایكبوونی بارزانیی نەمرە، لەگەڵ سێ ڕۆژی نەورۆز 21 و 22 و 23ـی ئادارن كراوەتە پشوو.
لە مانگی نیسان حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی هەیە كە یەكی نیسان سەری ساڵی ئاشوورییەكانە، نۆی نیسان ڕۆژی ئازادكردنی عێراق و رووخانی ڕژێمی بەعسە، لەگەڵ چوار ڕۆژ لە جەژنی رەمەزان، 24ـی نیسان سەری ساڵی ئێزیدییەكانە.
بەپێی خشتەكە لە مانگی ئایار یەك ڕۆژ پشوو هەیە كە بریتییە لە یەكی ئایار ڕۆژی كرێكارانە، لە مانگی حوزەیران كە دەكاتە مانگی شەش، چوار ڕۆژ پشوو هەیە كە جەژنی قوربانە، لە مانگی حەوت سێ ڕۆژ پشوو هەیە كە بریتین لە حەوتی تەمووز سەری ساڵی كۆچییە، 14ـی تەمووز راگەیاندنی دامەزراندنی كۆماری عێراقە و 16ـی تەمووز ڕۆژی عاشوورایە.
بەپێی خشتەی پشووەكان، لە مانگی هەشت هیچ پشوویەك نییە و لە مانگی نۆ " ئەیلوول"، یەك ڕۆژ پشوو هەیە، لە 15ـی ئەیلوول ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، لە مانگی 10 تشرینی یەكەم، ڕۆژێك پشوو هەیە كە ڕۆژی سەربەخۆی كۆماری عێراقە، لە مانگی 11 تشرینی دووەم، هیچ پشوویەك نییە و لە مانگی 12 كانوونی یەكەم لە 25ـی هەمان مانگ پشووە كە ڕۆژی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیحە.

