دڵشاد عومەر: بەهۆی گەرما و نەبوونی كارەباوە ماوەی خوێندن درێژناکەینەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی نەبونی کارەبا و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە هاویندا ماوەی خوێندن درێژ ناکەنەوە بەڵام  پڕۆگرامی خوێندنیان کەم کردۆتەوە

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ریگەیاند: پڕۆگرامی خوێندمان کەم کردۆتەوە و تەنیا بابەتە گرنگەکانمان دیاری کردووە، تاوەکو بخوێندرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بارودۆخی حکومەت لەرووی داراییەوە باش بێت، پلانیان هەیە لە هاویندا بەکردنەوەی خولی بێبەرامبەر قەرەبووی خوێندنی قۆناغە گرنگەکان بکەنەوە .

بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە نزیکەی پێنج مانگە پڕۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دواکەوتووە، پاش چەند بەڵێنێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لەم مانگەدا بەشێکی زۆری مامۆستایان بایکۆتیان شکاند و گەڕانەوە هۆڵەکانی خوێندن.

دڵشاد عومەر دەشڵێت، تاوەکو 30 مانگی پێنج دەوام لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار