تاوانبارێک دوای ئەوەی بە بڕی ٢٠هەزار دۆلار کەلوپەلی لە کۆمپانیایەک دزی دەستگیرکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەسەر سکاڵای کۆمپانیایەک تاوانبارێک دەستگیرکرا کە بە بڕی 20,000$ دۆلار کەلوپەلی لە کۆمپانیایەک دزیبوو دواتر فرۆشتبویەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵآویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بە وتەی خۆی " لە کۆمپانیاکەی بەبڕی 20,000$ دۆلار کەلوپەل لە کۆمپانیاکەی دزراوە" دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن.
باسلەوەشکراوەکە، تۆمەتبارەکە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی نا بە تاوانەکەیدا و بەوتەی خۆی " ئەو بووە کەلوپەلەکانی دزیووە و لە بازاڕ بەنرخێکی کەمتر فۆشتونیەوە ".
هاوکات دوای دەستگیرکردنیشی دەستگیراوە بەسەر 2100$ دۆلار و 6 لیرەی زێڕ و لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عیراقی تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
بابهتی پهیوهندیدار
