بڕیاری نوێ ده‌رباره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران درا
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوه كرداریه‌كانی دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌خاته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش مۆڵه‌ت ده‌داته شاره‌وانیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی ورد له‌سه‌ر ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و شوێنی دابه‌شكردنی زه‌وی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه كردارییه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێوه‌چو.
بە گوێرەى راگەیێندراوى وەزارەتى شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی داوای لێكردوون تاوەکو هەفتەی داهاتوو سەرجەم شارەوانییەكان راپۆرتێكی "تەواو و تێروتەسەل" ئامادە بكەن و تێیدا ژمارەی فەرمانبەران و شوێنی دابینكردنی زەوی لەسەر نەخشە دیاری بكرێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە 27ى ئادارى 2024 بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوون.
وەزارەتى شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر زەوی لە سنووری ماستەرپلاندا بەردەست نەبوو، پێویستە ماستەرپلانی شارەوانییەکان فراوان بکەن و زەوی دابین بکەن. بۆ ئەوەی "زۆرترین ژمارەی فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەویدا سوودمەند ببن"