قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداری بەم کەسانە دەدات
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان لە قایمقامییەتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی خۆر عه‌مبار بكات شوێنه‌كه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه و سزادەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایاری 2024، گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هاتنی وهزری هاوین، ئاگاداری سه‌رجه‌م كارگه‌كانی ئاو، ماركێت و دوكانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
ئاماژەی بەوەکردووە، "قایمقامیه‌تی سلێمانی نووسراوی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌دیكردنی گواستنه‌وه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر و دانه‌پۆشراوی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سزای شۆفێره‌كه بدرێت".
جێگەی ئاماژەیە، به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو له شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه، چونكه به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به پلاستیكه‌كان ده‌بێته هۆكارێك بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ 25 پله‌ی سه‌دی، به‌شێكی پلاستیكه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوه‌كه كارلێك ده‌كات ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌خانماندا.
قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، "پێش ئه‌وه‌ی ئاو بكرێته ناو دهبهپلاستیكهكان ماده‌ی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت له‌بری كلۆر، له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ئۆزۆنهكه به‌تیشكی خۆر، ماده‌كه شیده‌بێته‌وه بۆ (O2) له‌گه‌ڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئاو تێكه‌ڵده‌بێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ی یه‌ك ئۆكسجین و به‌ركه‌وتنی به‌تیشكی خۆر، له‌ش تووشی نه‌مانی به‌رگری ده‌كات".
