سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی: پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و قوڵبوونەوەی دۆستایەتی نێوان عێراق و ئێران هەرگیز راناوەستێت

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو سەرۆک کۆماری ئێران لە 10 رۆژی داهاتوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات، ئاماژە بەوەشدەکات پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و قوڵبوونەوەی دۆستایەتی هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران هەرگیز راناوەستێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایاری 2024، محەمەد محمودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "بڕیاربوو ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە 10 رۆژی داهاتوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و مەودایەکی بەرفراوانی هاوکاری نوێ لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەستپێبکات".

ئاماژەی بەوەکرد، "هەرچەندە بە گیانلەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەم سەردانە روونادات، بەڵام پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و قوڵبوونەوەی دۆستایەتی هەردوو وڵات هەرگیز راناوەستێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "سبەینێ چوارشەممە 22ی ئایاری 2024 پرسەی سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامانی شاندی یاوەری لە بینای کونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 5:00ی ئێوارە بەرێوەدەچێت".

رۆژی یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، هەلیکۆپتەرە تایبەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پارێزگای ئازربیجانی رۆژهەڵات کەوتەخوارەوە و تێکشکا دوای نزیکەی 20 کاتژمێر گەڕان توانرا هەلیکۆپتەرەکە بدۆزرێتەو، بەڵام بەهۆی رووداوەکەوە سەرۆک کۆماری ئێران و ئەندامانی شاندی یاوەری گیانیان لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار