کەشناسیی هەرێمی کوردستان: خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە راگەیانراوێکدا بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینی کراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان و بەرزە سنوورەکان باران دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئایاری 2024، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ئەگەری تاوە باران لە هەندێک ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان هەیە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ".
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە 23ی ئایاری 2024 ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری باران بارینی کەم هەیە لەگەڵ هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی و لە سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری بارینی نمە باران دەبێت, لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشەکە جێگیر دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە کەشی ناوچەکەمان، پلەکانی گەرما نزم دەبێت بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:
هەولێر : 33
سلێمانی : 27
دهۆک : 32
کەرکوک : 36
هەڵەبجە : 30
زاخۆ : 32
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان: 36
