شایستە داراییەکانی وانەبێژان دابەشدەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد
نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شایستە داراییەکانی مانگی دووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئەمڕۆ شایستەی مانگی دووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت لە سنوری پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەفتەی داهاتوو لە رۆژی یەکشەممەوە 26ی ئایاری 2024 شایستە داراییەکانی سەرجەم پەروەردەکانی سنووری هەولێر و دهۆک دابەشدەکرێت".

بابهتی پهیوهندیدار