وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: نەورەسەکانی دەریاچەی دووکان بەهۆی تووشبونیان بە ئەنفلۆنزا مرداربوونەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بۆ ئەنفلۆنزای باڵندە دەگەڕێتەوە.
سامر حەبیب، بەڕێوەبەری گشتی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "ئەنفلۆنزای باڵندە کە بە “H5N1” ناسراوە، لە نێو نەورەسەکانی دوکان بڵاوبووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کە سەرجەم ڤێتێرنەرییەکانیان راسپاردووە ئەوپەڕی چاودێریی پرۆژەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر و شوێنەکانی فرۆشتنی باڵندە بکەن و لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی گوماناویدا سامپڵ بۆ تاقیگەی ناوەندیی بەغدا رەوانە بکەن".
دوو هەفتە پێش ئێستا بە هۆکارێکی نادیار بە نەورەسەکانی دەریاچەکەی دوکان تووشی مردنی بە کۆمەڵ بوون و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵە لایەنی پەیوەندیدار سەردانی ناوچەکەی کرد و دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە و داوایانکرد هاوڵاتییان نزیکی ئەو ناوچەیە نەکەونەوە.
