د. سامان بەرزنجی: ئامادەکاریمان کردووە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی تووشبوونی دوو کەس لە هەرێمی کوردستان بە نەخۆشی تای خوێبەربوون ئامادەکارییەکان بۆ رێگریکردن لە نەخۆشییەکە چڕترکراونەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2024، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئامادەکارییەکانمان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکانی وەک تای خوێنبەربوون چڕ کردووەتەوە"، ئەمەش لە کاتێکدایە لە عێراق 50 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، هەشت حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەشدا جەختی لەوەکردەوە، "بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت، لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، دەشڵێت، “لە جەژندا حاڵەتاکان ڕوو لە زیادبوون دەبن".

وەزیری تەندروستی، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پێویستە هۆشیارییان هەبێت لەبارەی نەخۆشییەکەوە، هاوکات لە کاتی هەستکردن بە نیشانەکان پێویستە دەستبەجێ سەردانی نەخۆشخانە بکەن، بۆئەوەی لە قۆناغە سەرەتاییەکان نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت تا چارەسەری پێویست وەربگرن.

وتیشی، "بەپێی ئامارەکان ساڵانە لە دوای جەژنی قوربانی پیرۆزەوە حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون سێ هێندە دەبن، بۆیە پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی چڕ تر بکرێنەوە، هاووڵاتییانیش بە وریاییەوە لە ئاژەڵەکان نزیکببنەوە".

وتیشی، بۆ ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون چەند ڕێنماییەک بڵاوکراوەتەوە، بە تایبەت کە لە جەژنی قوربان نزیک دەبینەوە و بەهۆی قوربانی کردن مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتاکە زیاتر دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار