وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: هەر بڕە غازێک کە بەرهەم بێت، نابێت بەبێ رەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بفرۆشرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی غازی کێڵگەی کۆرۆمۆر روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی ئایاری 2024، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەرهەمی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەپێی گرێبەست لەگەڵ پێرل پێترۆلیۆم (دانە غاز) تەرخانکراوە بۆ کەرتی کارەبا".
لە روونکردنەوەکەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، "هەر بڕە غازێک کە بەرهەم بێت، نابێت بەبێ رەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ لایەنێک بفروشرێت".

بابهتی پهیوهندیدار