هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و دەستپێکی وەرزی هاوین دەبێت 

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ مەهران رەمەزان

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، " رۆژی دووشەممەی داهاتوو پلەکانی گەرما  بەرز دەبنەوە و دەستپێکی هاتنی وەرزی هاوین دەبێت". 

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2024، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە هاوڵاتی نیوزی ڕاگەیاند،"هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و دەستپێکی وەرزی هاوین دەبێت". 

سەبارەت بە کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووش ئەوەیخستەڕوو، "بەیانی کەشوهەوا سەقامگیرە  و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک باران دەبارێت". 

ئاماژەی بەوەشدا، "رۆژی هەینی و شەممە 24 و 25ی ئایاری 2024، کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەباران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمەی بەهێز". 

وتیشی، "خۆڵ بارین کە لەناوچەکانی خوارووی عێراق روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە ڕۆژی شەممە بۆ یەکشەممە کۆتای پێدێت و ڕۆژی دووشەممە 26ی ئایاری 2024، بەشێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و وەرزی هاوین دەست پێدەکات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار