لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان پارەی زیادە لە بازرگانان وەردەگیرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بازرگانێکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەئێستادا لە دەروازەکان بڕی پێنج هەزار دینار زیادەمان لێوەردەگیرێت و بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکمان پێبدەن.

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئایاری 2024، یەکێک لەو بازرگانانەی کە هاتووچۆی ئێران دەکات کە ناوەکەی لای هاوڵاتی پارێزراوە بە هاوڵاتی راگەیاند، "پێشتر کاتێک هاتووچۆمان دەکرد بڕێکمان وەک گومرگ لێوەردەگیرا، بەڵام لە ئێستادا پێنج هەزار زیادەمان لێوەردەگرن بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەکمان بدەنێ".

ئاماژەی بەوشکرد، "ئێمە پرسیارمان کردووە دەڵێن ئەو پارەیە بۆ حکومەتی عێراقییە، بەڵام پێمان ناڵێن وەرگرتنی پارەکە بۆ چ مەبەستێکە و هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە".

ئەو بازرگانە ئەوەشی خستەڕوو، "حکومەت هیچ ئاسانکارییەکمان بۆ ناکات بگرە رۆژ بە رۆژ ئەرکەکانی سەرشانی بازرگانان زیاتر دەکەن".

هەروەها ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند، "هیچ گومرگێک زیادنەکراوە و پێدەچێت ئەو پارەی وەردەگیرێت تایبەت بێت بە زیادکردنی خزمەتگوزارییەک، ئەگەرنا بڕی گومرگ هەر وەک خۆیەتی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار