حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات بە جوتیاران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوی کشتوکاڵی هەولێری بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە لەنێو دەڕاسەکە هەبێت، دەبێت هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت، شۆفێر لە هێڵی کارەبا وشیار بێت. 
 
رێنماییەکان:
 
1- پێویستە ئامێری ئاگرکوژێنەوە CO2 (6 کگم) لە ناو دەڕاسەکاندا هەبێت.
 
2- نابێت بە هیچ شێوەیەک لەحیمکردن لە ناو کێلگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت.
 
3- وشیاربوونی شوفێری دەڕاسە لە کاتی بوونی هێڵی کارەبا لە ناو کێڵگە.
 
4- چاککردنی رێگای نێوان توخوبەکان و ڕێگای چوون بۆ سەر زەوییەکان بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی.
 
5- پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی روودانی هەر ئاگرێک بتوانن بە زووترین کات هەوڵی کونترۆڵکردنی بدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار