کۆتر و پشیلەیەک بوونە هۆکاری بێ کارەبای گەڕەکێکی سلێمانی
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوو محاویلە لە گەڕەکی مامۆستایان لە کارکەوتن بەهۆی کۆتر و پشیلەیەک، دواتر لهلایهن كارهبای رۆژئاوای سلێمانییهوه كێشهكه چارهسهر كرا.
ئەمڕۆ شەممە، 25ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە،” لە سنوری پارکی ئازادی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان لەلایەن تیمەکانیانەوە پشکنین بۆ هەردوو محاویلەی ژمارە (2 و 6)ی گەرەکی مامۆستایان کرا و کێشەکانیان چارەسەرکرا ".
ئەوەش خراوەتەڕوو، محاویەی ژمارە 2 لەسەر فیدەری 65 بەهۆی باڵندەیەکەوە کێشەی بۆ دروست بوو، محاویلەی 6یش لەسەر هەمان فیدەر بەهۆی پشیلەیەکەوە دووچاری کێشە بوو، کێشەکان چارەسەرکرا و کارەبا گەڕایەوە بۆ هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا.

بابهتی پهیوهندیدار