گۆڕانکاری لە بەشەخۆراکی هاوڵاتییان کرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی چواری ئەمساڵی هاوڵاتییان دەکریت، ئاماژە بەوەشدەکات، گۆڕانکاری لە هەندێک مادە کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2024، كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی بە هاوڵاتی راگەیاند، "لە ئەمڕۆوە مادە خۆراکەکانی چوارەم سەبەتەی خۆراك بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێت، دوای ئەوەی سەرجەم مادەکان گەیشتە بریکارەکان دابەشی دەکەن بەسەر هاوڵاتییاندا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەندێک گۆڕانکاری لە مادەکانی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان کراوە و بەشە برنج لە سێ کیلۆوە بۆتە دوو کیلۆ و نیو بۆ هەرکەسێک، هەروەها لەبری لەتکەنۆک نیسک  دابەشدەکرێت کە بڕەکەی کیلۆیەکە بۆ هەرکەسێک و شەکر و زەیت و دۆشاویش وەک خۆی دابەشدەکرێن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار