سەرژمێری ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دواخرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرژمێری ئەزموونی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا کە بڕیاربوو ماوەی نزیکەی دوو مانگ بخایەنێت.
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2024، سەرژمێریی ئەزموونی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت و ماوەى نزیكەى دوو مانگ بخایەنێت، بەڵام مەحمود عوسما، بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى رایگەیاند، "سەرژمێریی ئەزموونی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دواخراوە بۆ رۆژى 31ی ئەم مانگە".
پێشتر عەبدول زەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندبوو، "سەرژمێرییەكە ئەزموونییە و دواتر لەسەر ناوەرۆكەكەی پلانی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی دادەنرێت، كە بڕیارە لە كۆتاییەكانی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت".
دواین سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق لە ساڵی ١٩٩٧ لە پارێزگاكانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوە.
