نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی ئایار دیاریکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی ئایار بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەشدەکات، هەر سیتییەک سەرپێچی بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26/5/2024، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئایار دیاریکرد، کە بریتییە لە 250 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".
ئاماژە بەوەشکراوە، "بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە (250) دینار".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".
